لەبارە

کۆمپانیای مۆنرۆ بۆ پەلەوەری سنووردار. کۆمپانیایەکی خۆماڵییە کە خاوەن کوشتارگەی المیاسە، کەوتۆتە پارێزگای هەولێر.

کوشتارگەی ئەلمەیاس مریشکەکان بە دەست و بە چەقۆیەکی تیژ بە پێی شەریعەتی ئیسلامی سەر دەبڕێت.

کوشتارگەی ئەلمەیاس لە قوشتەپە-هەولێر هەڵکەوتووە، کە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین کوشتارگەکانی ناوچەکە و عێراق دادەنرێت.

هەموو ئامێر و مەکینە ئۆتۆماتیکییەکان لەلایەن کۆمپانیای هۆڵەندی ستۆرک و مەین دابین و دامەزرێندراون.

ئەم کوشتارگەیە بە بەردەوامی لەژێر چاودێری دکتۆرێکی ڤێتەرنەری و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای هەولێردایە. بڕوانامەی نێودەوڵەتی حەڵاڵی پێ بەخشراوە بۆ مریشکی حەڵاڵی سەربڕاو بە دەست بە بەکارهێنانی چەقۆیەکی تیژ، بەپێی شەریعەتی ئیسلامی. هەروەها ئەم بڕوانامانەی هەیە: FSSC، ISO 2200-2018، و GMP.

کوشتارگەی ئەلمەیاس بە بەرزترین پلەی کوالیتی مریشک و پارچەی مریشک لە ژێر (مریشکی کوردستان و مریشکی ئەلمەیاس) بەرهەم دەهێنێت بۆ ئەوەی بتوانێت ڕکابەری هاوتاکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەوروپا بکات.

کوشتارگەی ئەلمەیاس بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە خێرایی زۆر کاردەکات، مانگانە دەگاتە سەربڕینی زیاتر لە ٦٥٠ هەزار مریشک و بەرهەمەکانیش بۆ بازاڕەکانی کوردستان و عێراق دابین دەکات.

قەسابخانەی ئەلمەیاس هەمیشە لە پەرەپێدان و نوێکردنەوەی خۆیدایە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەکان لە بواری کوشتارگەدا. ئێمە پێمان وایە کڕیارانی مریشکی کوردستان و ئەلمایەس هاوڵاتی خۆشەویستی عێراقین کە شایەنی زیاترن.

دیدگای ئێمە

بۆ ئەوەی کوشتارگەی پێشەنگ بین لە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مریشکی فرێش و بەستوو لە کوردستان و عێراق، پابەند بین بە بەرزترین ستانداردی کوالیتی و سەلامەتی خۆراک، هاوکات پێشخستنی داهێنان و بەردەوامیی لە کارەکانماندا بۆ دڵنیابوون لە ڕازیبوون و متمانەی کڕیاران.

ئامانجەکانمان